قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م فه‌رمانگه
ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌هۆی ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاوه‌وه خراونه‌ته
حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌و داواش له‌هاوڵاتیان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه له‌بونی هه‌ر
روداوێك.
ئاوێنه: قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند، بەپێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا لەم شەوەوە مەترسی لافاو و بارانی بەخوڕ دەکرێت،
بۆیە ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری چەمچەماڵ دەکەینەوە، لەکاتی بونی لافاو یان گیرانی
باراناوەکانیان، پەیوەندی بکەن بەم ژمارەتەلەفونانەوە بەمەبەستی بەهاناوەچون و هاوکاریکردنیان:
07725274303 شوان نه‌سره‌دین
07501183905 سیروان حەمە
07718343040 ڕێبوار جه‌بار
به‌یاننامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه سەرجەم فەرمانگە
ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن و داوا لەهاوڵاتیانیش دەکەین
کە سەری مەنهۆڵەکانیان هەڵدەنەوە بەمەبەستی کەمکردنەوە و ئەگەری لافاو.