شانه‌ی ئیداره‌دانی قه‌یرانه مه‌ده‌نییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی عێراق هۆشداریده‌دات له‌دروستبونی لافاوێكی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی وڵات
ده‌دات كه پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی بارانبارینی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌وه دروست ببێت.
ئاوێنه: شانه‌ی ئیداره‌دانی قه‌یرانه مه‌ده‌نییه‌كان
له‌ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌باره‌ی
مه‌ترسی لافاوه‌وه نوسراوێكی نهێنی و به‌په‌له‌ی ئاڕاسته‌ی فه‌رماده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه
هاوبه‌شه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پڕۆسه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كردوه‌و
هه‌ریه‌كه له نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، وه‌زاره‌تی
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و شاره‌وانییه‌كان و پارێزگای به‌غداو ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی
له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم لێ ئاگاداركردۆته‌وه.
له نوسراوه‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه كراوه كه به‌ڕێوه‌به‌ری
ده‌سته‌ی گشتی به‌نداو و خه‌زانه‌كان له‌وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ئاگاداری
كردونه‌ته‌وه كه به‌گوێره‌ی ئه‌و باران بارینه‌ی پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی
داهاتودا ببارێت و به‌شێوه‌یه‌كی به‌خور ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی وڵات و بگرێته‌وه
و له پارێزگای دیاله‌وه ده‌ست پێبكات و پارێزگاكانی واست، میسان، كه‌ركوك، سه‌ڵاحه‌دین،
نه‌ینه‌وا، هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و به‌غدا بگرێته‌وه، لافاوی گه‌وره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
نوسراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه
هه‌یه به‌هۆی به‌هێزی باران بارینه‌كه‌وه باری له‌ناكاوی پله‌ی "ج"
رابگه‌یه‌نرێت.