لەکەلاری ناوەندی
ئیدارەی گەرمیان بەهۆی مەترسی باران بارینی به‌هیز سبەی دوشه‌ممه بۆ قوتابخانەکانی
دەرەوەی شار کرایە پشو.
ئاوێنە: لەڕاگەیەنراوێکدا
قائیمقامیەتی قەزای کەلار رایگه‌یاند"بەهۆی مەترسی بارانی بەهێز و لافاو بە بڕیاری
قائیمقامی کەلارو بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار سبەی دوشه‌ممه بۆ سەرجەم قوتابخانەکانی
دەرەوەی شار لە سنوری پەروەردەی کەلار پشوی فەرمییە."
به‌ڵام سەبارەت بەباران بارین لەسنوری گەرمیان هۆبەی
کەشناسی زانکۆی گەرمیان ڕایگەیاند"درەنگانی ئەمشەو تا کاتەکانی نیوەڕۆی سبەی دوشەممە
ئەگەری چەند تاوە بارانێکی بەخوڕ لە ناوچەکانی گەرمیان هەیە بەڵام بەهیچ جۆرێک مەترسی
دروستبونی لافاو لەنێو شارەکانی گەرمیان نییە، تەنها ئاوی چەمەکان بەڕێ دەخات."
پێشتریش قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند،
به‌هۆی مه‌ترسی دروستبونی لافاوه‌وه سه‌رجه‌م فه‌رمانگه ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان
له‌چه‌مچه‌ماڵ خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.