ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
پارتی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ند
نییه به كۆبونه‌وه‌كانی نێوان حزبه‌كه‌ی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌و ده‌شڵێت"پڕۆسه‌ی سیاسی چیتر بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك دواناكه‌وێت."
ئاوێنه: ئه‌و وتانه‌ی ئاراس حه‌سۆ میرخان،
دوای ئه‌وه دێن كه ئه‌مڕۆ وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی له پیرمام كۆبونه‌وه به‌ڵام
به‌بێ هیچ رێككه‌وتنێك دوای كۆبونه‌وه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه
كه تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دابو
"کۆبونەوەیەکی جددی و بەرهەمدارمان کردوە و بڕیارمان داوە لەم هەفتەیەدا جارێکی
دیکە کۆببینەوە."
ئاراس حه‌سۆ میرخان، له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند، له‌م مانگه دو كۆبونه‌وه‌ی زۆر سه‌ركه‌وتو له‌گه‌ڵ (ی.ن.ك) بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت
ئه‌نجام دران، راسته رێك نه‌كه‌وتین به‌ڵام باش له یه‌كتری تێگه‌یشتوین.
به‌پێی قسه‌ی
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی ئێستا هه‌مو لایه‌ك ده‌زانن كه "پێكهێنانی حكومه‌ت
به‌ند نییه به‌م كۆبونه‌وانه‌و پڕۆسه‌ی سیاسی چیتر بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك دواناكه‌وێت."
وتوشیه‌تی"پارتی ڕێز له هه‌مو لایه‌نێك ده‌گرێت به‌ڵام
رێزی مه‌زنی پارتی بۆ ده‌نگده‌رانی كوردستانه و ئه‌م حكومه‌ته ئه‌وان چۆنییان ویستوه
وا ده‌بێت."
جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و ڕاسپاردنی
سه‌رۆكی حكومه‌ت له كاتی دیاریكراودا ئه‌نجام ده‌درێ و وتوشیه‌تی"تا ئه‌و كات
له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بین تا ڕێكبكه‌وین به‌ڵام حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان
له‌هه‌مو ڕێككه‌وتنێك و ڕێكنه‌كه‌وتنێك بۆ پارتی گرنگتره."