زێباری: عەبادی دەیەوێت كاریگەری لەسەر عادل عەبدولمەهدی لەدژی كورد دروست بكات
  2019-03-25       1397       

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت عەبادی دەیەوێت كاریگەری لەسەر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەدژی كورد دروست بكات.


ئاوێنە: لەتویتێكیدا هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و وەزیری پێشوی دارایی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت حەیدەر عەبادی دەیەوێت لەسەر حسابی بودجە‌و مافەكانی حكومەتی هەرێم كاری گەری لەسەر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دروست بكات، دەشڵێت "بەڵام زۆر درەنگە".


پێشی وایە سیاسەتی دژە كورد‌و ئامۆژگارییە نادروستەكانی ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی، كارێكی وای كرد حەیدەر عەبادی چانسی ئەوەی نەبێت خولی دوەمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەدەست بهێنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×