عەدنانی حەمەی مینا: ئەگەر مەرجەكانی یەكێتی قبوڵكرا بەشداری لەحكومەت دەكەین
  2019-03-25       1290       

عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەركردایەتی‌و شاندی دانوساندكاری یەكێتی نیشتمانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەگەر مەرجەكانی یەكێتی قبوڵكرا بەشداری لەحكومەت دەكەن، ئەگەر قبوڵیش نەكرا خۆ دونیا وێران نابێت.


ئاوێنە: عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەركردایەتی‌و شاندی دانوساندكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم بە دەنگی ئەمریكای وتوە "ئێمه‌ تا ئێستا له‌ دانوستانداین له‌گه‌ڵ پارتی گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن له‌دانانی به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا ئه‌و به‌رنامه‌ی ئێمه‌ به‌ڵێنمان داوه‌ به‌خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌گه‌ر جێی بو توانیمان داكۆكیكاری باش بین له‌جێ به‌جێ كردنی به‌رنامه‌كه‌مان به‌شدار ده‌بین ئه‌گه‌ر زانیشمان وانابێت به‌شداری ناكه‌ین، له‌دانوستانداین ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی قبوڵكرا به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر قبوڵیش نه‌كرا خۆ دونیا وێران نابێت ".


راشیدەگەیەنێت حزبەكەی دەیەوێت هاوبەشی راستەقینە بێت لەحكومەت‌و ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان، دەشڵێت "ڕه‌نگه‌ تێبینیمان له‌سه‌ر شێوازی به‌شداری كردنمان له‌حكومه‌تدا هه‌بوبێت و ده‌مانه‌وێت ئێستا به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ بین له‌ حكومه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌فافدا، ده‌توانم بڵێم لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان ئه‌م دوو وه‌فده‌ی ئێستا زیاتر هه‌یه، چه‌ند داواكارییه‌كی هه‌بوو وه‌فده‌كه‌ی پارتی داواكارییه‌كانی یه‌كێتی گه‌یانده‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ وه‌ڵامی سه‌ركردایه‌تی پارتی-یان بۆ هێناین ئێمه‌ش وه‌ڵامه‌كه‌ له‌سه‌ركردایه‌تی تاوتوێ ده‌كه‌ین".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×