دەستبەسەر برێك تایتی "نمو" دەگیرێت
  2019-03-25       1571       

 

بڕێك تایتی جۆری (نمو) لە ناو كارگەیەكی دروستكردنی ئاوی كانزایدا  دەبینرێت و دواتر دەردەكەوێت دەستكاری بەرواری ەسەرچونەكەی كراوە و بۆ بەكارهێنان ناگونجێت.



ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانە: بەپێی راپۆرتی لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لینە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە میانی بەدواداچوون و گەڕانەكانیان لە ناو كارگەی ئاوی (لایڤ) بڕی (100) سەتڵی (10كیلۆگرام)ی تایتی جل شتن لەجۆری (نمو)یان بەرچاوكەوتووە و دواتر دەركەوتوو دەستكاری بەرواری بەسەرچونەكەی كراوە، بەجۆرێك بەرواری نوێ‌ بە لەزگە دراوە لە بەروارە بنەڕەتییەكەی.



تەواوی ئەو تایتەی كە دەستی بەسەردا گیراوە لەناو دەبرێت و لێپێچینەوە لە خاوەنەكەی دەكرێت. داواش لە هاوڵاتیان دەكرێت لە حاڵەتی بینینی  ئەو جۆرە تایتە بەسەرچووەدا ئاگاداری لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بكەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×