لەدوای بڵاوبونەوەی ھەواڵی دیارنەمانی کارمەندێکی بەرگری شارستانی بەھۆی کەوتنە ناو مەنھۆڵێکەوە بەرگری شارستانی سلێمانی ڕونکردنەوە لەسەر ئەو ھەواڵەدادات.
ئاوێنە، زریان موحەمەد: ڕێکان جەمال،وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بەئاوێنەی وت" ئێمە لە بەیانی زووەوە سورقاڵی پاکردنەوەی مەنھۆڵەکان و شەقامەکانی سلێمانین ھەتا ھیچ ڕوداوێک ڕونەدات وەتوانیومانە کۆنترۆڵی باشی ڕێگاو بانەکان بکەین".
وتیشی" ھەمو کارمەندانی بەرگری شارستانی سەلامەتن و ھیچ ڕوداوێکی نەخوازراو ڕوی نەداوە بەداخەوە کە ھەندێک لە پەیجەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ زیادکردنی خوێنەریان شتی وا بڵاو دەکەنەوە کە گوایە کارماندێکمان لە کاتی لابردنی سەرە مەنھۆڵێکدا دەکەوێتە مەنھۆڵەکەوە و دیار نەماوە بۆیە ھەموو لایەک دڵنیا دەکەمەوە کە ھیچ ڕوداوێکی لەو جۆرە نەبووە".