دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئیمزای له‌سه‌ر مه‌رسومێك
كرد كه دان به سه‌روه‌ریی ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان-دا ده‌نێت كه
ساڵی 1967 له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیركرا.
ئاوێنه: ئیمزاكردنی مه‌رسومه‌كه له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌ی نێوان دۆناڵد
ترامپ و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل‌دا هات له كۆشكی سپی.
ئیمزاكردنی مه‌رسومه‌كه لێدانی مۆرێكی ره‌سمییه له‌لێدوانه‌كه‌ی 21ی ئه‌م
مانگه‌ی ترامپ كه رایگه‌یاندبو، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی
ئه‌مریكا به‌ته‌واوی دان به سه‌روه‌ریی ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان-دا
بنێت.
به‌ر له ئیمزاكردنی ئه‌و مه‌رسومه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆنامه‌وانی هاوبه‌شدا
له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهۆ، دۆناڵد ترامپ رایگه‌یاند، هه‌ر رێككه‌وتنێكی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا ده‌بێت مافی ئیسرائیل له به‌رگریكردن له‌خۆی ده‌سته‌به‌ربكات.
لای خۆیشییه‌وه بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ جه‌ختی كرده‌وه كه رێگه به هێرشه
موشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان ناده‌ن و به‌هه‌مو رێگه‌یه‌ك به‌رگری له‌خۆیان
ده‌كه‌ن.
لێدوانه‌كانی ترامپ و نه‌ته‌نیاهۆ دوای چه‌ند ساتێك له ده‌ستپێكردنی
بۆردومانی كه‌رتی غه‌زه هاتن له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه
موشه‌كییه‌كان.