گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان له‌ روباری زێی گه‌وره‌ خنكا
  2020-05-20       180       

له گوندێكی سنوری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان له‌ روباری زێی گه‌وره‌ خنكا.

ئاوێنه‌: دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، له گوندێكی سنوری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان به‌ناوی مسته‌فا به‌ختیار عه‌سمان له‌ گوندی خاروكی لیواری زێی گه‌وره‌ له‌ ئاوی رووباره‌كه‌ خنكا.

گه‌نجه‌كه‌ دانیشتوی شاری دهۆكه‌ به‌سه‌ردان گه‌راوه‌ته‌وه‌ ماڵی باپیری تاوه‌كو رۆژانی جه‌ژن به‌رێ بكات، به‌ختیار ته‌مه‌ن 19 ساڵانه‌ بۆ ماویه‌كه‌ تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ببوو.

ئه‌مرۆ كاتێك له‌ ماڵه‌وه‌ بووه‌ به‌ راكردن خۆی گه‌یاندۆته‌ رووباری زێی گه‌وره‌ و خۆی هه‌ڵداوه‌ته‌ نێو رووباره‌كه‌، تاوه‌كو ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، داواكارین تیه‌مه‌كانی غه‌واس هاوكاریمان بكات له‌ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×