2020-05-20   462     
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له ئەمريكا، هەزار و ٥٣٠ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ ٩٣ هه‌زار و ٥٩٤ به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاوێنه: ئەمريكا كه له‌سه‌رئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ریی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر، بووه‌ته ناوه‌ندی په‌تاكه و زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له وڵاته‌كه تۆماركراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی “Worldometer” كه زانیاریی نوێكراوه‌ن سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون له وڵاتان و هه‌رێمه‌كان، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون، ١٩ هه‌زار و ٩٧٤ كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته یه‌ك ملیۆن و ٥٧٢ هه‌زار و ١١٤ كه‌س.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه هه‌زار و ٥٣٠ كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته ٩٣ هه‌زار و ٥٩٤ كه‌س.
له‌ڕووی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه لە دوای ئەمريكا، هه‌ریەک له رووسيا به ٣٠٨ هه‌زار و ٧٠٥ حاڵه‌ت، ئيسپانيا به ٢٧٨ هه‌زار و ٨٠٣ حاڵه‌ت و بەڕازيل به ٢٧١ هه‌زار و ٨٨٥ حاڵه‌ت دێن.
– نيويۆرک بووەتە چەقى پەتاكە لە ئەمريكا
لەسەر ئاستى ناوخۆی ئەمريكاش، ويلايەتى نيويۆرک لە سەرووى هەموو ويلايەتەكان دێت لەڕووى كاريگەرییه‌كانی ڤايرۆسى كۆرۆناوە.
تا ئێستا لەو ويلايەتە ٣٦٢ هەزار و ٦٣٠ حاڵەتى تووشبوون و ٢٨ هەزار و ٦٨٤ گيانلەدەستدان تۆماركراوە.
له‌دوای نيويۆركيش هه‌ریه‌ك له نیوجێرسی به زياتر لە ١٥١ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون و ئیڵینۆی، به زياتر لە ٩٨ هه‌زار حاڵه‌ت دێن.
تا ئێستا له ئه‌مریكا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ ١٢ مليۆن و ٦٤٧ هەزار كەس كراوە، ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌شی كه چاكبوونه‌ته‌وه لە ٣٦١ هەزار نزيكبووەتەوە.