هاوپەیمانی سائیرون هه‌وڵی دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی ده‌دات
  2020-05-20       399       

هاوپەیمانی سائیرون كار بۆ دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات.

ئاوێنه‌: جەواد موسەوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند، بەهۆی نیگەرانی لە ئەدای محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پرسی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەستیان بە هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی ئیمزا بۆ دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی دەستپێكردووە.

وتیشی، دوورخستنەوەی حەلبوسی پێویستی بە ئیمزای ١٦٠ پەرلەمانتار هەیە و تا ئێستا ١٣٠ ئیمزا بۆ ئەو مەبەستە كۆكراوەتەوە و دوای پشووەكانی جەژن داواكاری دوورخستنەوەی حەلبوسی پێشكەش دەكەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×