كۆمەڵێك لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆیەك هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدەن
  2020-05-20       556       
كۆمەڵێك لە فەرمانبەران و مامۆستایانی  هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدەن لەسەر مووچە و شایستە داراییەكانیان و ڕایدەگەیەنن، كە “تا پێش تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ مووچەیەكی تر وەرنەگرین، ئەوا پابەند نابین بە دەوامەوە و بایكۆتی تاقیكردنەوەكان دەكەن”.

ئاوێنه‌: كۆمەڵێك لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆی گەرمیان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، دژ بە هەموو جۆرە سیاسەتێكی نامرۆیی و ناڕەواین كە بیەوێت مافەكانم زەوت بكات و كەرامەتمان بڕوشێنێت.

ئاماژەشیان بەوەكرد، سبەینێ كاتژمێر 5ی دوانیوەڕۆ، لە كەمپی زانكۆی گەرمیان لە بەردەم بینای كۆلێجی پەروەرده، ‌گردبوونەوەیەكی بەرفراون دەكەین.

دەقی بەیاننامەكە:
بەیاننامەی ناڕەزایی كۆمەڵێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی گەرمیان
لەبارەی دواكەوتنی مووچە و ئەگەری بایكۆتكردنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ
لەگەڵ دەستپێكردنی جوڵانەوەیی ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەران دژ بە سیاسەتی چەوساندنەوە و برسیكردن كە حكومەتی هەرێم پەنای بۆ بردووە, ئێمەیش وەكو كۆمەڵێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی گەرمیان لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتی ئەخلاقیی و ئایینی و پیشەییمان, بیر و دەنگ و هەڵوێستی خۆمان یەكخستووە و بەشێكی گرنگی خەباتی مەدەنین و لە پێناو پاراستن و پیرۆزڕاگرتنی بەها و پڕەنسیپەكانی ژیانمان تێدەكۆشین و دەمانەوێت ئیرادە و شكۆ و سەربەخۆیی بۆ ئەو دەزگایەی كە تێیدا كاردەكەین, بگەڕێنینەوە, دووپاتی دەكەینەوە دژ بە هەموو جۆرە سیاسەتێكی نامرۆیی و ناڕەواین كە بیەوێت مافەكانم زەوت بكات و كەرامەتمان بڕوشێنێت. وەك كۆمەڵێك مامۆستا و هاوپیشە لەم رێگە سەخت و دژواردەدا ئامادەی هەرجۆرە قوربانیدانێكین و زەڕەیەك دەستبەرداری خواستەكانمان نابین و هەموو هەوڵێكی شەرمنانە و ترسنۆكانە و هەڕەشەئامێز بۆ پاشەكردن و دەستلێهەڵگرتن لەم كارە مانادار و پیرۆزە, لای ئێمە هیچ بەهایەكی نییە و سازش لەسەر بیروباوەڕەكانمان ناكەین. لەم ساتە بەدواوە لە هۆڵەكانی خوێندندا لەپاڵ وانەی بابەتی و پسپۆریی, وانەی ئازادی و سەروەری و شكۆمەندی بە خوێندكارەكان دەڵێینەوە و پێیان دەڵێین مرۆڤی هۆشیار و باوەڕمەند و خۆڕاگر نابێت ستەمكاری قبوڵ بكات و چاو لە زوڵ و نادادی ناپۆشێت و بێدەنگی و سەركزی هەڵنابژێرێت, و جگە لە پەروەردگار نابێت بەندەی هیچ كەس و گروپ بێت. لە كۆتاییدا وەك دەنگێكی ڕەخنەگر و بوێر بە ئاشكرا ڕایدەگەیەنین دژ بە سیاسەتی چەوت و نابەرپرسیارانەی حكومەتین لەسەر پرسی مووچە و دەمانەوێت لەسەر بنەمای ماف و ئەرك و لە وادەی خۆیدا, مووچەی شایستەی خۆمان وەربگرین, لەسەر ئەو بنەمایە ئەگەر تا پێش تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ مووچەیەكی تر وەرنەگرین, ئەوا پابەند نابین بە دەوامەوە و بایكۆتی تاقیكردنەوەكان دەكەین.

كۆمەڵێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی گەرمیان
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×