له‌ عێراق ١١٣ حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
  2020-05-20       151       

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوی رۆژانەیدا تۆمارکردنی  ١١٣ حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەوەش ژمارەی کۆی توشبوان گەیشتە ٣٧٢٤ حاڵەت.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکراشیکردوە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ توشبوو بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە ١٣٤ کەس.

ئاماژەی بەوەشکردوە ٧٢ کەسی تر ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە و چاکبونەتەوە و لە نەخۆشخانە چونەتە دەرەوە،بەوەش ژمارەی کۆی چاکبوەوەکان گەیشتە ٢٤٣٨ حاڵەت.

هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئێستادا ١١٥٢  نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا ماون و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×