پارێزگاری سلێمانی: لاهور شێخ جەنگی برای ئازیزی منە
  2020-05-20       1272       
ئه‌رشیف

پارێزگاری سلێمانی هەوڵەكانی لاهور شێخ جەنگی لە پشتیوانی كردنی حكومەتی خۆجێيی سلێمانی بەرز دەنرخێنێت و دەشڵێت هیوادارم وەك سەرۆك مام جەلال بەرپرسیارێتییەكانی سەرشانی جێبەجێ بكات.

ئاوێنه‌: د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی شەوانی ڕەمەزانی كەناڵی كوردی عیراقییە، هەوڵەكانی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پشتیوانیكردنی حكومەتی خۆجێيی سلێمانی بەرز نرخاند و بە برایەكی ئازیزی خۆی وەسفی كرد.

پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگەیاند: ”لاهور شێخ جەنگی یەكێكی ترە لە برا ئازیزەكانم و پشتیوانی سەرەكی حكومەتی خۆجێی سلێمانییە و هیوادارم ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیەی خراوەتە ئەستۆی و لە ئەستۆی گرتووە وەك جەنابی مام جەلال بەڕێی بكات”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×