به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان به‌هۆی زیادبونی
ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه‌وه داوا له‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كات كه له‌خواروی به‌نداوه‌كه‌وه‌و
له‌نزیك رۆخی زێی بچوك پرۆژه و خانویان دروست كردوه، تا سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران
ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن. قائیمقامیه‌تی قه‌زای پشده‌ریش ده‌ڵێت؛ ئێران ناچاره به‌شێكی
زیاتری ئاو به‌ربداته‌وه‌و داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه كاریان له‌نزیك زێی
بچوكه له‌سنوره‌كه ئاگاداربن بۆ ئه‌وه‌ی توشی زیان نه‌بن.
ئاوێنه: ئەندازیار حەمەتاهیر جەلال عەزیز، بەڕێوبەری بەنداوی دوكان له نوسراوێكدا كه
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاڕاسته‌ی پارێزگاری سلێمانی و قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان و
ناحیه‌ی ته‌قته‌ق و سێگردان و به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیی ناحیه‌ی ئاشتی كردوه، رایگه‌یاندوه
كه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی دوكانه‌وه، ره‌نگه كۆنترۆڵی
ده‌رچونی ئاو له به‌نداوه‌كه‌وه له‌ده‌ست ده‌ربچێت به تایبه‌ت له كاتێكدا كه
پێشبینییه كه‌شناسیه‌كان ئاماژه به بونی بارانی زۆر ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان داوای
له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه بكەن كه له سنوری
قه‌ده‌غه‌كراوی زێی بچوكدا پڕۆژە و خان‌و و دامەزراوەیان دروست كردوە هه‌ر له ده‌رچونی
دوای به‌نداوی دوكان تا سنوری به‌نداوی دبس، له‌م وه‌رزه‌دا و تاوه‌كو (1/6/2019) ناوچه‌كانیان
چۆڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌ر موڵك و ماڵیان نه‌كه‌وێت.
له‌لای خۆیشییه‌وه قایمقامیه‌تی قه‌زای پشده‌ر هه‌ر ئه‌مڕۆ
دوشه‌ممه له ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاندوه"ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری پشدەر دەکەینەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ناچارە بەهۆی
باران بارینی زۆر و پربوونی بەنداوەکانی بەشێکی زیاتری ئاو بەردەداتەوە."
وتوشیه‌تی"بۆ ئەم مەبەستە داوا لەو هاولاتیانە دەکەین
کە کاریان لە دەوری ئاوی زێی بچوکە و نزیکن لە ئاوەکە ئاگاداری خۆیان بن بۆ ئەوەی لەکاتی
زیادبون و هەڵکشانی ئاستی ئاوەکە توشی هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی نەبن و روداوی نەخوازراوی
لێنەکەوێتەوە."