هەشت حاڵەتی دیکەی توشبون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کران
  2020-05-20       549       
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، ھەشت تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران.

ئاوێنه‌: تەندروستی هەرێم ڕوونیشكردووەتەوە: تووشبووەكان، یەك ئافرەت تەمەن ٤٥ ساڵ و دوو كچی تەمەن ٢٢ و ١١ ساڵان و چوار كوڕ تەمەن ٢٥ و ٢٢ و ١٤ و ٦ ساڵان كە هەموویان خانەوادەی تووشبووەكەی ئەمڕۆی شاری هەولێرن لە كۆمەڵگای شاوەیس، هەروەها پیاوێكی تەمەن ٤٢ ساڵ كە برای تووشبووەكەی ئەمڕۆی شاری هەولێرە كە دانیشتووی ھەولێر سیتییە.

تەندروستی هەرێم ئەوەشیخستووەتەڕوو: سەرجەمیان بەركەوتەی تووشبووەكانی دوێنێ و ئەمڕۆن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، ھەشت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران، یەك ئافرەت تەمەن ٤٥ ساڵ و دوو كچی تەمەن ٢٢ و ١١ ساڵان و چوار كوڕ تەمەن ٢٥ و ٢٢ و ١٤ و ٦ ساڵان كە هەموویان خانەوادەی تووشبووەكەی ئەمڕۆی شاری هەولێرن لە كۆمەڵگای شاوەیس، وە پیاوێكی تەمەن ٤٢ ساڵ كە برای تووشبووەكەی ئەمڕۆی شاری هەولێرە كە دانیشتووی ھەولێر سیتیە، ھەموویان بەركەوتەی تووشبووەكانی دوێنێ و ئەمڕۆیە.

وەزارەتی تەندروستی
٢٠ ئایار ٢٠٢٠
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×