گەنجێكی رۆژهەڵات بەهۆی دەسڕێژی گوللـە ئۆتۆمبێلەكەی وەردەگەڕێت و گیانلەدەسدەدات
  2020-05-21       425       

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، گەنجێكی خەڵكی روانسەر، بەهۆی دەسڕێژی گوللـەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە،"رۆژی 19ی ئایاری 2020 هێزەکانی بەرەنگاربونەوەی کاڵای قاچاخی کرماشان بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ شوێن ئۆتۆمبێلێک کەوتون و تەقەیان لێکردوە."

ئاماژە بەوەشكراوە،"لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژە ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و شۆفێرە تەمەن 18 ساڵەکەی بە ناوی )بێهزاد ساڵحی) کوڕی جەهانگیر دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە."

باس لەوەشكراوە ئەو گەنجە خەڵکی گوندی (شەژوێ) سەر بە شاری ڕوانسەر بوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×