دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە بەربژێرەکانی جێگرەوەی بەغدادی راگەیاند
  2020-05-21       804       


دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند، عەبدولناسر قەرداش، جێگرەوەی بەغدادی بەبێ دانی زانیاری تەواو دەستگیرکراوە.

لەراگەیەندراوێکدا دەزگای هەواڵگری عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە عەبدولناسڕ قەرداش، جگرەوەی بەغدادی-یان دەستگیرکراووە بەبێ دانی زانیاری ورد لەبارەی بروار و کاتەکەی.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە قەرداش لە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنیدا دەستگیرکراوە و ناوبراو یەکێک بووە لەو بەربژێرانەی بۆ جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی، گەورە تیرۆریستی داعش دوای کوژرانی لە سووریا.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی سکای نیوز بە شاهێدی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رەتیکردەوە کە قەرداش دەستگیرکرابێت.  ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی رێکخراوی تیرۆسیتی داعش لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی پار لەلایەن هێزێکی تایبەتی لە ئیدلب کوژرا و راستەوخۆ کەسێکی توركمان بەناوی ئەبو ئیبراهیم قورەیشی-یان کردە سەرکردەی ئەو رێکخراوە.

هەروەها دەڵێت، ساڵی ٢٠٠٧ پەیوەندی بە ڕێکخراوی قاعیدەوە کردووە لە نەینەوا و بەرپرسی ویلایەتی جزیرە بووە تا کۆتایی ئەو ساڵە، لەو ماوەیەشدا چەند کردەیەکی تیرۆریستیی ئەنجامداوە دژ بە هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان.

بەپێی دانپێدانانەکانی خۆی، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٠ قەرداش دەبێتە جێگری والی شام و پیاوی یەکەمی ئەبو عومەر بەغدادی و دواتر دەکرێتە والی ویلایەتی باکور "باشوری موسڵ و جزیرە و کەرکوک".

کۆتایی ساڵی ٢٠١١ قەرداش چاوی بە گەورە چەتە ئەبوبەکر بەغدادی کەتووە لە دەوروبەری بەغدا و کراوەتە جێگری بەغدادی بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنان، دواتر چووەتە سوریا و دەستی بە دروستکردنی کارگەی چەک و تەقەمەنی و چەکی بێدەنگ کردووە و لەو ماوەیەدا ١٠٠ جار چاوی بە بەغدادی کەوتووە.

دوای پەرتەوازەبوونی داعش و جیابوونەوەی باڵێکی ئەو ڕێکخراوە بەناوی جەبهەی نوسرە، بووەتە والی ڕۆژهەڵاتی حەسەکە و دێرزۆر و ڕەقە.

بەپێی بەیاننامەکە، قەرداش سەرپەرشتیاری یەکەم و ڕاستەوخۆی شەڕی کۆبانێ و تەدمور حەلەب و دیمەشق و باب بووە، هەروەها ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی باغۆز.

قەرداش لەگەڵ ئەوەی زۆربەی چالاکییەکانی لە سوریا بووە، لە هەمان کاتدا بەرهەمهێنەری غازی خەردەل بوو، کە دژ بە هێزە عێراقییەکان بەکارهێنرا، هەروەها ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لە دروستکردنی پەیوەندیی لەگەڵ چەتەکان و سەرپەرشتیاری ئیداریی و بەرهەمهێنان چاککردنەوە بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×