پەڕلەمانتارێكی پارتی: كاندیدی ئێمە بۆ وەزارەتی دەرەوە هەر فوئاد حسێنە
  2020-05-21       662       

پەڕلەمانتارێكی پارتی ڕەتیدەكاتەوە كە كاندیدی حزبەكەی بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عیراق گۆڕرابێت.

ئاوێنه‌: دانا جەزا ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عیراق بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاند تا ئەم ساتەش كاندیدی وەزارەتی دەرەوە لەلایەن پارتییەوە فوئاد حسێنە و وتیشی: ئەو بابەتە “لای كورد و سوننە هیچ كێشەی نییە و ئێمە چاوەڕێی لایەنەكانی ترین”.

بڕیار بوو ڕۆژی چوار شەممە دانیشتنی پەڕلەمانی عیراق بۆ تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی مستەفا كازمی بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەنجام نەدرا.

سەبارەت بە هۆكارەكەشی دانا جەزا پەڕلەمانتاری پارتی ڕایگەیاند ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر كەسێك بۆ وەزارەتی نەوت هۆكار بووە بۆ بەڕێوەنەچوونی دانیشتنەكە و بڕیار درا بۆ دوای جەژن دوابخرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×