وەزیری ناوخۆ: هەر كەسێك لە جەژندا بچێتە دەرەوە ڕێکاری پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبەر
  2020-05-21       1004       

وەزیری ناوخۆ جەختدەکاتەوە کە هاتووچۆ لە رۆژانی جەژندا قەدەغەیە و داواش لە هاوڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان بمیننەوە.

ئاوێنه‌: رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری تەندروستی راگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە رۆژانی جەژندا بۆ بەرگرتنە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێویستە هاوڵاتیان پابەندی بن تائێستا بەشێوەیەکی باش روبەڕوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوینەتەوە، بەڵام ترسی کۆرۆنا لە ئارادایە ئەو حاڵەتانەی لە چەند رۆژی رابردودا تۆمارکراون، جێی نیگەرانییە و هەڵوەستەی جدی لەسەر دەکرێت.

وتیشی،" ئەو رێکارانەی پێشتر راگەیەندراوە بەهۆی مەترسی و هەڕەشەی ئەو ڤایرۆسەیە، سەرجەم رێکارەکانی ئێمەش بۆ پاراستنی خەڵک و دورخستنەوەی مەترسیی ئەو ڤایرۆسەیە لە هەرێمی کوردستان.

وەزیری ناوخۆ داواشی لە هاوڵاتیان کرد، لە رۆژانی جەژندا پابەندبن بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوە، نابێت بەهیچ شێوەیەک و بۆ هیچ مەبەستێک لە ماڵەکانیان دەربچن و هیچ جۆرە هاتوچۆیەک نەکەن، چونکە لە رۆژانی جەژندا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە دێنەوە سەرشەقام بۆ رێگریی کردن لە هاتوچۆی هاوڵاتیان، هەرکەس لە ماڵ دەرچێت قەدەغەی هاتوچۆی شکاندوە.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، گشت مارکێت و نانەواخانەکان و ئەو شوێنانەی پێشتر بۆ خزمەتی هاوڵاتیان رێگەپێدراون، بۆ ماوەی (72) سەعات و لەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە دادەخرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×