هاتوچۆی سلێمانی : ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەى خاوەنیان نییە پاندەکرێنەوە
  2020-05-21       227       

ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بێسه‌ره‌تان و ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گیرێت ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا خاوه‌نه‌كانیان لێیان نه‌پرسنه‌وه‌ پانده‌كرێنه‌وه.

ئاوێنه‌: عه‌قید شه‌هلا مه‌حمود، لێپرسراوی به‌شی داواكان و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هاتوچۆی سلێمانی به‌ترافیك ئێف ئێم-ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی هیچ ئه‌ولیاتێكیان نیه‌ و بێسه‌ره‌تان، كه‌ ده‌برێنه‌ گه‌راجی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و خاوه‌نه‌كانیان لێیان ناپرسنه‌وه‌، تاوه‌كو پێنج ساڵ چاوه‌ڕوان ده‌بین و دواتر پان ده‌كرێنه‌وه‌، به‌ڵام ماتۆرسكیله‌كان ساڵانه‌ پانده‌كرێنه‌وه‌.

وتیشی: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بێسه‌ره‌تان كه‌ بۆ جاری یه‌كه‌م ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گیرێت، بڕی یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێن، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌، ئه‌گه‌ر بۆ جاری دووه‌م ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت، نادرێته‌وه‌ به‌ خاوه‌نه‌كه‌یان”.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×