وەزارەتی كشتوكاڵ: تەنها رۆژی یەكەمی جەژن دەرگای عەلوەكان داخراو دەبێت
  2020-05-22       185       

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: تەنها رۆژی یەكەمی جەژنی رەمەزان دەرگای عەلوەكان داخراو دەبێت، ئەوەش بەلەبەرچاوگرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا، وتی: بە لەبەرچاو گرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، دوای گفتوگۆكردنی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ وەزیری ناوخۆ تایبەت بە كردنەوەی دەرگای عەلوەكان (گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، بڕیاردراوە تەنها رۆژی یەكەمی جەژن دەرگای عەلوەكان داخراو بێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە رۆژی دوەم و سێیەمی جەژن سەرجەم عەلوەكان كراوە دەبن.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×