دەستبەسەر 10 هەزار دۆلاری ساختەدا دەگیرێت
  2019-03-26       1387       

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەكانی هەولێر ئاشكرایدەكات دو كەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی پارەی ساختە دەستگیركراوە‌و دەستیشبەسەر 10 هەزار دۆلاری ساختەدا گیراوە.


ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان لەهەولێر رایدەگەیەنێت بەتۆمەتی هەڵگرتن‌و بەكار هێنانی پارەی ساختە لە خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران دو كەسیان دەستگیركردوە، كە یەكێك لەتۆمەتبارەكان هەڵگری رەگەزنامەی ئێرانییە.


لەراگەیەنراوەكەدا هاتوە "لەخاڵی سنوری حاجی ئۆمەران توانراوە دوو كەس كە بەتۆمەتی هەڵگرتن و هێنانی پارەی ساختە بۆ بازاڕەكانی هەرێم دەستگیربكەن بەناوەكانی (هـ ، ع ، گ) و (ر ، س ، ا) كە یەكێكیان هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانییە".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×