لە ئێران 51 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-05-22       474       

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 311 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 51 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لە نیوەڕۆی دوێنێوە تاوەكو نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، دو هەزارو 311 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسەكە لە ئیران گەیشتە 131 هەزارو 652 توشبو.

ئەوەشی خستەڕو كە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 51 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو بەوەش كۆی گشتی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە حەوت هەزارو 300 كەس.

بەقسەی كیانوش جەهانپور تا ئێستا 102 هەزارو 276 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×