وەزارەتی ناوخۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا روندەكاتەوە
  2020-05-23       587       

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە دوەم رۆژی جەژنەوە رێگە بە هاتوچۆی كارمەندانی چەند شوێنێك و هەروەها كردنەوەی عەلوەكان و نانەواخانەكان دەدرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا چۆنیەتی جێبەجێكردنی قەدەغەی هاتوچۆی لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا رونكردۆتەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتوە كە قەدەغەی تەواوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە كە لە بەیانی ژمارە 35 ئاماژەی پێدراوە لە سەعات 12ی ئەمشەوەوە جێبەجێ دەكرێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە لە دوەم رۆژی جەژن 25/05/2020ەوە رێگە دەدرێت بە جوتیاران بۆ ئەنجامدانی دروێنەو گواستنەوەی بەرهەمی گەنم و جۆ بۆ سایلۆ و كۆگاكان و رێگەش بە كۆمپانیاكانی پەیوەندی دەدرێت بۆ چاككردنەوەی تۆڕی پەیوەندییەكان و عەلوەكانیش دەكرێنەوە و رێگاش دەدرێت بە فرۆشتنی سەوزەو میوە بە ئۆتۆمبێل لە ناو گەڕەكەكان و هەروەها نانەواخانەكان رۆژانە لە سەعات 6ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ دەكرێنەوە.

هەروەها بەپێی راگەیەندراوەكە رێگا بە كارمەندانی دەزگاكانی راگەیاندن دەدرێت لە رۆژانی جەژندا كاری خۆیان ئەنجام بدەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×