جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: لەگەڵ ئەنجامدانی نوێژی جەژنم
  2020-05-23       984       

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لەگەڵ ئەنجامدانی نوێژی جەژنم و دەشڵێت: مەترسی كۆرۆنا ناگاتە ئەوەی دەرگای مزگەوتەكان بۆ نوێژی جەژن دابخرێن.

ئاوێنە: عەبدوڵا ئەحمەد، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"لەگەڵ ئەنجامدانی نوێژی جەژنم لە مزگەوت بێت یان دەرەوە بەڵام بەپێی ڕێنماییە تەندروستیەکان."

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، وتوشیەتی"من وەكو خۆم باوەڕم وایە راستە ڤایرۆسی كۆرۆنا بونی هەیە، بەڵام مەترسیەكەی ناگاتە ئەوەی دەرگای مزگەتەكان بۆ نوێژی جەژن دابخرێن."

ئەوەشی خستۆتەڕو"گەر ئەمڕۆ تەماشای بازاڕو مۆڵ و مزگەوتەكان بكرێت دیارە كە قەرەباڵغیەكەی لە رۆژی جەژن و نوێژی جەژن زۆرترو زیاترە ئیدی بە كام پێوەر دەتوانرێت بوترێت كۆرۆنا تەنها بۆ جەژن و نوێژی جەژن مەترسی هەیە!؟"

جەختیشی كردۆتەوە"هیچ زانستێكی پزیشكی پێمان ناڵێت ئەمڕۆی بازاڕ ئاسایی بێت بەڵام بەیانی نوێژی جەژن مەترسییە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا."

وتوشیەتی"جا تكام وایە لایەنە پەیوەندیدارەكان، وەزارەتی ناوخۆو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بەو بڕیارەیاندا بچنەوەو رێگەبدەن خەڵكی مسوڵمان نوێژی جەژن ئەنجام بدەن ئەوكات قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنن."

هەروەها پێشنیاریشی بۆ موسڵمانان و مامۆستایانی ئایینی كردوە"گەر هاتو دەرگای مزگەوتەكانیان بۆ نوێژی جەژن داخست ئەوا ئەو سوننەتەی نازادارو پێشەوامان "درودی خوای لەسەر بێت" زیندوبكەنەوەو نوێژی جەژن ببەنە دەرەوەی مزگەوتەكان...بەڵام زۆر گرنگە کە ڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەین."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×