تەندروستی سلێمانی: 17 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەوە
  2020-05-23       443       

تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد: دوای وەگرتنی چارەسەر، 17 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو دەگەڕێنەوە ماڵەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمشەو شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: دوای مانەوەیان بۆ ماوەی 10 رۆژ لەنەخۆشخانەو لەژێر چاودێری پزیشکی و وەرگرتنی چارەسەر، 17 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەوەو دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان.

تەندروستی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان كردوە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن لەپێناو ژیانێکی تەندروست و دور لەتوشبون بە کۆرۆنا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×