سەعدی پیرە: لە كۆتاییدا دەبێت پارتی لەگەڵ ئەو هاوسەرۆكانە مامەڵە بكات كە كۆنگرەی یەكێتی هەڵیبژاردوە
  2020-05-24       1907       

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت ''لە كۆتاییدا دەبێت پارتی لەگەڵ ئەو هاوسەرۆكانە مامەڵە بكات كە كۆنگرەی یەكێتی هەڵیبژاردووە''.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەك شەممە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە لێدوانێكی ڕۆۆژنامەوانیدا ڕەخنەی لە هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان گرت بەرامبەر بە سەرۆكایەتی نوێی حزبەكەی.

سەعدی پیرە ڕایگەیاند پارتی هەر لە سەرەتاوە هەڵوێستی باش نەبووە بەرامبەر بە كۆنگرە و سەرۆكەكانی، ئەو هاوسەرۆكانەش بڕیاری كۆنگرەیە و یەكێتی بۆ خۆی هەڵبژاردووە.

ئەوەشی خستەڕوو كە دەبێت پارتی لەگەڵ ئەو سەرۆكانە مامەڵە بكات كە بژاردەی یەكێتییە.

سەعدی پیرە جەختیشیكردەوە لەسەر هەڵوێستی حزبەكەی بۆ جێبەجێكردنی لامەركەزی ئیداری و دارایی لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا، نەك تەنها لە سلێمانی.

بە گرنگیشیزانی یەكێتی و پارتی بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان كۆببنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×