وەزیری تەندروستی عێراق: دوای جەژنیش قەدەغەی هاتووچۆ دەمێنێت
  2020-05-24       513       
لە ئێستادا و لەیەكەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزاندا لەسەرجەم شار و شارۆچكەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان قەدەغەی تەواوی هاتووچۆیە و وەزیری تەندروستیش دەڵێت قەدەغەی نیمچەیی هاتووچۆ هەر دەمێنێت.

ئاوێنه‌: وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، دوای رۆژانی جەژن دەوامی فەرمانبەران وەکو پێشتر بە شێوەی 25% بەردەوام و قەدەخەی نیمچەیی هاتووچۆش بەردەوام دەبێت.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق دەڵێ "زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بەهۆی زیادبوونی ژمارەی پشکنینەکانە کە ئەنجامدەدرێن، چونکە پێشتر رۆژانە کەمتر لە 200 پشکنین ئەنجامدەدران، بەڵام ئێستا رۆژانە شەش هەزار پشکنین ئەنجامدەدرێن".

بەپێی ئاماری رۆژی 23ی ئایاری 2020ی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، 308 کەسی دیکە لەو رۆژەدا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی تووشبوون بە کۆرۆنا بوو کە لە یەک رۆژدا تۆمارکرابێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×