2020-05-24   910     
وەزیرى تەندروستى هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو ڕێكارانەی گیراونەتەبەر بۆ سەلامەتی و پاراستنی هاوڵاتیانە، دەشڵێت، هیوادارین ئەو ئاستەنگانەی هاتونەتە پێش بە زوترین كات تێیپەڕێنین و هەمووان ئاسودەی ژیانێکی تەندروست بن.
ئاوێنه: د.سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا سوپاسى هاوڵاتیانى هەرێم دەکات بۆ پابەندبونیان بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە و داواش دەکات، هەموو پێکەوە خۆپارێزی کەسی و ئامۆژگاریەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەن.
هاوڵاتیانی خۆشەویست …
سوپاستان دەكەین بۆ پابەندبوونتان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان لە ماوەی ڕابردوو و لە ئێستادا، ئەو ڕێكارانەی دەگیرێتەبەر بۆ سەلامەتی و پاراستنی ئێوەی خۆشەویستە، ئومێدەوارین هەموو پێکەوە خۆپارێزی کەسی و ئامۆژگاریەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەین، هیوادارین ئەو ئاستەنگیانەی هاتوونەتە پێش بە زووترین كات تێیپەڕێنین و هەمووان ئاسودەی ژیانێکی تەندروست بن.
جەژنی ڕەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و هەر ساغ و سەلامەت بن.
د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
24 ئایار 2020