2020-05-24   943     
رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز له‌ژێرناوی "مردنی ئه‌مریكا نزیكه‌ی 100 هه‌زاره، له‌ده‌ستچونێكی بێژماره"، لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می ژماره 58703 رۆژی 24ی ئایاری 2020ی ته‌رخانكردووه بۆ ناوی قوربانیانی كۆرۆنا ڤایرۆس. حه‌سره‌تی نیویۆرك تایمز له مانشێتێكی لاوه‌كیدا، ده‌ڵێت: "ئه‌وان ته‌نیا ناوێك نه‌بوون له لیستێكدا. ئه‌وان له ئێمه بوون".
ئاوێنە، لوقمان غه‌فوور: ئه‌مه ئه‌و ساته‌یه كه رۆژنامه ئه‌بێت به میدیایه‌كی نیشتمانی، بۆیه دوو دڵی ناوێت له داهێنان و دروستكردنی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی. ته‌له‌فیزیۆن و رۆژنامه‌كانی ئه‌مریكا هه‌میشه كێبڕكێیانه كامیان باشتر ببن به میدیای نیشتمانی.
كه‌م میدیا توانی د‌رك به‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بكات، به‌ڵام زه نیویۆرك تایمز كردی و ناوی 100 هه‌زار قوربانی ئه‌مریكای وه‌ك ره‌مز له ناو رۆژنامه‌كه‌یدا جێكرده‌وه.
مێژوو به‌م شێوه‌یه دروست ده‌بێت، بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌م ژماریه‌ی نیویۆرك تایمز ئه‌مده‌ست و ئه‌و ده‌ست ده‌كات و نه‌وه له‌دوای نه‌وه ئه‌م رۆژنامه‌یه به‌كارده‌هێنن.
نیویۆرك تایمز ئه‌مڕۆ، دیمه‌نێكی ره‌شی نائاسایی ئه‌خاته به‌رده‌م ئه‌مریكییه‌كان. خۆی ئاماده‌كردووه به سه‌دان هه‌واڵ له‌سه‌ر رووپه‌ری یه‌كه‌می ژماره‌ی ئه‌مڕۆ بكرێت. هه‌ر وه‌هاشه، له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یه‌دا رۆژنامه‌ی گاردیان-ی ده‌سته‌خوشكی نووسیویه‌تی: "به‌هه‌ق خه‌ساره‌تێكه ئه‌ژمار ناكرێت". ئه‌م دیمه‌ن و شانۆ تاریكه‌ی كه زه نیویۆرك تایمز پیشانمان ئه‌دات، ئه‌بێت به به‌شێكی گه‌وره‌ی ناخۆشی ئه‌مریكا به‌درێژایی مێژوو.
ناو و ته‌مه‌ن و پیشه، بووه به ره‌مزێك له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ی نیویۆرك تایمز كه ره‌مزی قوربانی 1%ی ئه‌مریكییه‌كانه به كۆرۆنا ڤایرۆس. تا ئه‌مڕۆ 24ی ئایار، 97 هه‌زار كه‌س له ئه‌مریكا به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كه‌سێكی وه‌ك سیمۆن لاندۆن نووسه‌ر له به‌شی گرافیكی رۆژنامه‌كه دوای ئه‌ركه قورسه‌كه‌یان به خه‌مبارییه‌وه ده‌ڕوانێته به‌رگی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه و پێیوایه بیره‌وه‌رییه‌كی تاڵه. ده‌شڵێت: "هه‌میشه پێشتر رۆژانه میدیاكان چیرۆكی قوربانییه‌كانیان بڵاوكردۆته‌وه بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری په‌تاكه پیشانی خه‌ڵك بده‌ن، به‌ڵام ئێمه مێژووی ئه‌مریكامان خسته سه‌ر كاغه‌ز". وتیشی: "ئه‌م ده‌ستكه‌وته مێژووییه چنگ ئێمه كه‌وت".
شه‌وێ 24ی ئایار كاتێك نیویۆرك تایمز له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی دانا، له‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتدا 61 هه‌زار كۆمێنتی بۆ نووسرا و 116 ملیۆن كه‌سیش له ته‌واوی جیهانه‌وه سه‌رسامی خۆیان بۆ كاره‌كه‌ی زه نیویۆرك تایمز ده‌ربڕی.