2020-05-24   446     
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له ئێران ٥٨ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژمارەی تووشبووانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٣٥ هەزار و ٧٠١ كەس.
ئاوێنه: وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، کیانوش جیهانپور، به ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه له ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٨ كه‌سی دیکەی به‌هۆی کۆرۆناوه گیانیان لەدەستداوە و، دوو هه‌زار و ١٨٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه.
جیهانپور ئاماژه‌ی به‌وه كرد كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته حه‌وت هه‌زار و ٤١٧ كه‌س و، ژمارەی تووشبووانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٣٥ هەزار و ٧٠١ كەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران جیهانپور، باسی له‌وه كرد كه له زۆر پارێزگادا حاڵه‌ته‌كانی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه دابه‌زیوه و، رایگه‌یاند: ”له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له ١٣ پارێزگادا رووینه‌داوه”.
هه‌روه‌ها جیهانپور باسی له‌وه كرد پارێززگای خوزستان كه له رۆژانی رابردوودا حاڵه‌ته‌كانی توشبوون تیایدا به‌رزبووه‌ته‌وه، هێشتا مه‌ترسی تیایدا به‌رزه.
کیانوش جیهانپور ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه باری ته‌ندروستیی دوو هه‌زار و ٦١٥ تووشبووی په‌تاكه ناجێگیره و، تا ئێستا ١٠٥ هه‌زار و ٨٠١ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاكبوونه‌ته‌وه و، تا ئێستا له سه‌رتاسه‌ری ئێران پشكنین بۆ ٨٠٠ هه‌زار و ٥١٩ كه‌س ئه‌نجام دراوه.