بەپێی قسەی
بەرپرسانی تەندروستی لە ئێستادا لە سلێمانی 35 توشبوی كۆرۆنا و لە هەولێریش 22
توشبوی ڤایرۆسەكە لە نەخۆشخانەكان ماون.
ئاوێنە: ئازاد هەورامی،
بەڕێوەبەری سەنتەری چارەسەری کۆرۆناى سەرچنار لە سلێمانى، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە میدیای
گۆڕانی راگەیاند؛ ژمارەی ئەو کەسانەی ئێستا لە نەخۆشخانەکەیان ماونەتەوە، (35) کەسە،
لەو ژمارەیەش تەنها پێنج کەسیان باری تەندروستییان کەمێک ناجێگیرە و ئۆکسجینیان پێدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،
زۆربەی زۆری توشبوەکان دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەڵام ئەوانەی کە دۆخیان باش نیە،
خۆیان پێشتر کێشەی تەندروستییان هەبوە.
هەر ئەمڕۆ د.دلۆڤان
محهمهد فاتیح، بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی ههولێر بە میدیاكانی پارتی راگەیاند،
ئێستا تهنیا 22 نهخۆشی كۆرۆنا له نهخۆشخانهی "ئیماراتی" لە ههولێر
ماون، ئهوانیش باری تهندروستیان جێگیرهو لەلایەن تیمەكانی تەندروستی چارەسەری پێویستیان
بۆ ئەنجامدەدرێت.
راشیگەیاند، تەنھا
دو نەخۆش پێویستیان بە ئامێری ھەناسەدانی دەستكرد ھەبوە، ئەوانی دیكە ھەمویان باری
تەندروستیان باشە.
بەڕێوەبەری تەندروستی
ھەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، لەم ماوەیەدا رۆژانە توشبوی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار
دەكرێن، ئەمەش گەواھیدەری ئەوەیە كە ھێشتا كۆرۆنا لەناو كۆمەڵگەدا ھەیە و تەشەنە دەكات،
بۆیە پێویستە ھاوڵاتییان زیاتر پابەندی رێنماییەكان بن.