ترەمپ: پوتین پێی خۆش نییە ببمەوە بە سەرۆكی ئەمریكا
  2020-05-24       760       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا پێی خۆش نییە جارێكی دیكە ببمەوە بە سەرۆكی ئەمریكا. وتیشی: من خراپترین شت بوم بۆ روسیا.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: من خراپترین شت بوم بۆ روسیا، پوتین ئەمە دەزانێت. هەرچەند پەیوەندیم باشە لەگەڵی، بەڵام ئەو لەوە تێدەگات (كە خراپترین شت بوم بۆ روسیا)."

وتیشی"پوتین رەنگە نەیەوێت بۆ جارێكی دیكە لە هەڵبژاردنەكان سەربكەوم و ببمەوە بە سەرۆكی ئەمریكا. "

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ساڵی 2016ی ئەمریكادا، زۆر لایەنە لەو وڵاتە پەنجەی تۆمەتیان بۆ روسیا راكێشا بەوەی دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەكەدا لە بەرژەوەندی ترەمپ كردوە. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×