لە عێراق 197 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هەشت توشبوش گیانیان لەدەستدا
  2020-05-24       517       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، توشبونی 197 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: هەشت توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 153 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 197 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 140 حاڵەت، بەسرە: 5 حاڵەت، سلێمانی: 8 حاڵەت، هەولێر: 8 حاڵەت، دهۆك: 6 حاڵەت، دیالە: 1 حاڵەت، كەربەلا: 18 حاڵەت، دیوانیە: 3 حاڵەت، میسان: 1 حاڵەت، بابل: 1 حاڵەت، زیقار: 4 حاڵەت، سەڵاحەدین: 2 حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە حەوتیان لە بەغداو ئەویدیكەیان لە واست بوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 153 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 37 حاڵەت، بەسرە: 77 حاڵەت، میسان: 17 حاڵەت، واست: 4 حاڵەت، سلێمانی: 17 حاڵەت، هەولێر: 1 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە چوار هەزار و 469 كەس و لەوانە 160 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 738 كەسیان چاكبونەتەوەو یەك هەزار و 571 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×