لە هەولێر سێ توشبوی دیكەی كۆرۆنا تۆماركران
  2020-05-24       396       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سێ حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران كە دوانیان دانیشتوی ناوشاری هەولێرن و ئەویدیكەیان دانیشتوی تۆپزاوەیە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، سێ توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكدێن لە: ئافرەتێكی تەمەن ٣٨ ساڵ و دو پیاوی تەمەن ٥٠ و ٣٩ ساڵ، ئافرەتەکە خێزانی توشبوەکەی دوێنێی شاری هەولێرەو دانیشتوی گەڕەکی گوڵانە، دو توشبووەکەی دیکە پاسەوانن لە شاری بەغداد گەڕاونەتەوە، کە یەکێکیان دانیشتوی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێرەو ئەوەی دیکەیان دانیشتوی تۆپزاوەیە لە سەنتەری ناحیەی رزگاری.

لەكاتەكانی پێشتری ئەمڕۆدا وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی حەوت حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنای لە هەولێر راگەیاندبو.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×