عێراق..قەدەغەی هاتوچۆ توندتر دەكرێت
  2020-05-24       568       

دوای ئەوەی چەند رۆژێكە حاڵەتەكانی توشبون بە كۆرۆنا لە عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیان كردوە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران، بڕیاریدا بە توندكردنی قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانی بە هێزە ئەمنییەكان داوە كە رێكارەكانی قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ توندتر بكەنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 197 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و هەشت توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×