2019-03-26   884     
وێنه‌ی سێ تۆمه‌تباره‌كه
راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات كه به‌تۆمه‌تی "رفاندنی ئوتومبیلی ژنێك" هێزه‌كانیان سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه.
ئاوێنه: راگه‌یاندنی ئاسایش رونیكردۆته‌وه، "به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی شه‌وی 17/3/2019 تۆمه‌تباران هه‌ستاون به‌ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلێك له‌جۆری هۆندای سۆناتا كه شۆفێره‌كه‌ی ژنێك بووه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لێسه‌ندووه‌و بردویانه، دواتر فرۆشتویانه، دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌و تۆماركردنی سكاڵا هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستیانكرد به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد‌و توانیان ده‌ستگیریان بكه‌ن".
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌م تاوانه‌داناو دانیان به‌وه‌شدانا كه‌پێشتر چه‌ندین دیزی چه‌ك‌و پاره‌یان ئه‌نجامداوه‌و كاری یه‌كه‌مجاریان نه‌بووه به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه."
ناولا تۆمه‌تباره‌كان:
1- تۆمه‌تبار (پ ، س , ڕ ) له‌دایكبوی ساڵی 1998، پیشه‌ی (كاسب).
2- تۆمه‌تبار (س ، م , أ ) له‌دایكبوی ساڵی 1994، پیشه‌ی (كاسب).
3- تۆمه‌تبار (ج ، م ,أ ) له‌دایكبوی ساڵی 1998، پیشه‌ی (كاسب).