2020-05-25   546     
ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بوون گه‌یشته پێنج مليۆن و ٥٠٢ هەزار و ٧٤٢ كه‌س.
ئاوێنه: بەپێی ماڵپەرى “Worldometer” كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی په‌تاكه بوون گه‌یشتووەته پێنج مليۆن و ٥٠٢ هەزار و ٧٤٢ كه‌س.
له ئه‌مریكا زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، كه تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٦٨٦ هەزار و ٤٣٦ كه‌س توشی بوون.
دوای ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا له به‌رزترین ئاستدایه، به‌م شێوه‌یه‌یه؛ “به‌ڕازیل ٣٦٥ هه‌زار و ٢١٣ حاڵه‌ت، رووسیا ٣٤٤ هەزار و ٤٨١ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٨٢ هه‌زار و ٨٥٢ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٢٥٩ هه‌زار و ٥٥٩ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٢٢٩ هه‌زار و ٨٥٨ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٨٢ هه‌زار و ٥٨٤ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٨٠ هه‌زار و ٣٢٨ حاڵه‌ت و توركيا ١٥٦ هەزار و ٨٢٧ حاڵه‌ت”.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا ٥٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه؛ ”هیندستان ١٣٩ هەزار ٤٩ حاڵه‌ت، ئێران ١٣٥ هەزار و ٧٠١ حاڵه‌ت، پێرو ١١٩ هەزار ٩٥٩ حاڵه‌ت، كەنەدا ٨٤ هەزار و ٦٩٩ حاڵه‌ت، چین ٨٢ هه‌زار و ٩٨٥ حاڵه‌ت، سعوودیه ٧٢ هه‌زار و ٥٦٠ حاڵه‌ت، چیلی ٦٩ هەزار ١٠٢ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٦٨ هه‌زار و ٦٢٠ حاڵه‌ت، بەلجيكا ٥٧ هەزار و ٩٢ حاڵه‌ت و پاكستان ٥٦ هه‌زار و ٣٤٩ حاڵه‌ت”.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له شاری وهان-ی چین سه‌ری هه‌ڵدا به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه له جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٤٦ هه‌زار و ٧٦١ كه‌س.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و ٣٠٣ هه‌زار و ٣٦٩ كه‌س، دوو ملیۆن و ٨٥٢ هه‌زار و ٦١٢ كه‌سیش هێشتا هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.