بەشیر حەداد: ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت‌
  2019-03-26       1392       
بەشیر حەداد

به‌وته‌ی‌ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت‌و هیچ مەترسییەک لەسەر پشکی هەرێم لەبودجەی‌ عێراقدا نییە.

ئاوێنه‌: له‌به‌رامبه‌ر لێدوانی‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری‌ بڕینی‌ بودجه‌و موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەکۆنگره‌یه‌کی‌ ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند،  "چۆن لە یاسای‌ بودجەی‌ گشتی‌ عێراق توانیمان موچە لەململانێێ سیاسییەکانی‌ عێراقی‌ دەربێنین دەبێت لەهەرێمی‌ کوردستانیش ئەو دۆخە بەو شێوەیە بێت‌و پرسی‌ موچە لەململانێی‌ سیاسی‌ دەربهێنرێت، نابێت لەئەگەری‌ گرژیی‌ سیاسییدا خەڵک توشی‌ دڵەڕاوکێ بکرێت".

وتیشی‌، "سێ مانگە بڕە پارەی‌ تەواو لەبەغداوە دێت بۆ هەرێم، دڵنیایی دەدەینە خەڵکی‌ کوردستان وەک وەزیری‌ دارایی عێراقی‌ فیدراڵ-یش ئاماژەی‌ بۆکرد، موچە ئیستیحقاقی‌ دەستورییە بۆ هەمو هاونیشتیمانیانی‌ عێراق‌و چۆن بۆ شارەکانی‌ عێراق دەچێت هەر بەوشێوەیە بۆ هەرێمی‌ کوردستانیش دەنێردرێت".

ناوبراو راشیگه‌یاند،، لەئێستادا سیاسەتی‌ دژایەتیکردنی‌ هەرێم‌و بڕینی‌ موچە لەلایەن بەغداوە کۆتاییهاتووە، ڕادەستنەکردنی‌ نەوتیش نابێتە کێشە لەبەردەم نەناردنی‌ موچەی‌ فەرمانبەراندا، چونکە ئەو بابەتە لەبودجەدا جێگیرکراوە.
 
پێشتر بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق هۆشداریدا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری راگرتنی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه‌و وتی‌، "‎ماوەی سێ مانگە حکومەتی عێراق موچەو بودجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت بێئەوەی لەبەرانبەردا یەک تەنەکە نەوت ڕادەستی سۆمۆ کرابێت."
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×