2020-05-25   584     
به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ڕایدەگەینێت، دوو گومانلێکراوی ئاسەواری شوێنەوارییان دەستگیر کردووە کە ویستوویانە بڕێکی زۆر ئاسەاری شوێنەواری لە پارێزگاکانی هەرێم ساغ بکەنەوە.
ئاوێنه: به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایشی شارەزوور ئاماژە بەوە دەکات، بۆ نه‌هێشتنی دیارده دزێو نه‌خوازراوه‌كان و پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد‌و و چاودێریكردنی به‌رده‌وام توانیویانە دوو گومان لێكراو لە ڕۆژانی پشووی جه‌ژندا ده‌ستنیشان بکەن.
ڕاگەیاندنەکە ئاماژە بەوەشدەکات، ڕاسته‌وخۆ دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕیز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور و به‌پێی مادده‌ی (63) له‌یاسای شوێنه‌وار هێزه‌كانمان توانیان هه‌ردوو گومان لێكراو به‌ناوه‌كانی (ت . ح . ح) و(ه . ص . أ)ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ستیش بگرن به‌سه‌ر (7)حه‌وت هه‌یكه‌لی شوینه‌وار و بڕی (4786) چوار هه‌زارو حه‌وت سه‌دو هه‌شتاو شه‌ش سكه‌ی شوێنه‌واری كه له شاری سلێمانیه‌وه هێنابویان بۆ ناو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌به‌ستی ساخكردنه‌وه‌ی.
ڕاگەیاندنی ئاسایشی شارەزوور ڕوونیشیدەکاتەوە، دوای ده‌ستگیرکردنی هه‌ردوو دوتۆمه‌تبار دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دۆسیه‌ی