قەزای دوزخورماتو بۆماوەی ٤٨ کاتژمێر کەرەنتینە دەکرێت
  2020-05-25       655       

شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، قەزای خورماتوو بۆ ماوەی دوو رۆژ کەرەنتین دەکرێت و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی پیادە، ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل بۆ قەزاکە و دەرەوەش قەدەخەیە.

بەپێی راگەیێندراوی شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای سەلاحەدین، ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە قەزای دوزخورماتوو  زیادیکردووە و کردنەوەی بازاڕ و نانەواخانە و مارکێتەکانیش قەدەخە کراوە.

بە پێی زانیاریەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستکراوە بەجێبجێکردنی بڕیارەکان و گرتنەبەری ڕێکارەکانی کەرەنتینەکردن، مارکێت و بازاڕو نانەواخانەکان و شوێنە گشتیەکان داخراون.

هاوکات، تیمەکانی تەندروستی دەستیانکردوە بە پشکنینکی ئەو گەڕەکانەی کە دوێنی شەو توشبوەکانی تێدا دەستنیشانکراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×