هۆشیار عەبدوڵڵا: ناکرێ ئەوان و نەوەکانی داهاتویان ملێۆنێر و خەڵكیش قەرزار بن
  2020-05-25       1073       


ئەندامێكی لیژنەی دارایی  لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، " ناکرێ ئەوان خۆیان و نەوەکانی داهاتویان ملێۆنێر و خەڵک و نەوەکانی داهاتوش قەرزار بن".

ئاوێنه‌: هۆشیار عەبدوڵا، لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،" هەتا هەرێم بە خشتەیەک زانیاریەکانی ئەو ۲۷ ملیار دۆلار قەزرە بە شەفافی نەخاتە ڕوو، وەک ئیدیعایەکی بێ بنەما دەمێنێتەوە".

جەختی لەوەشكردووەتەوە،" لە رێگەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە داوای وردەکاریەکانی ئەو مەلەفە دەکەین".

قسەكانی هۆشیار عەبدوڵڵا دوای ئەوەدێت، پێشتر مەسرور بارزانی لەدوایین وتاری پێش جەژنی رەمەزان باسی لەوەكردبوو كە هەرێمی كوردستان 27 ملیار دۆلار قەرزارەوە ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×