ئۆتۆمبێلێك له‌ كه‌لار وه‌رگه‌ڕاو شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا
  2020-05-25       615       


بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای کەلار ، سلێمانی کەسێک گیانی لەدەست دا  و شەش کەسیتر برینداربو

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد، ڕائد کارزان مجید، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەمە) لە نزیک گوندی "تازەدێ ‌‌"بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری بی ئێم ، کەسیک گیانی لەدەستدا".

وتیشی : "ئەوکەسەی گیانی لەدەست داوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەیە و شەش کەسیتر بەسەختی بریندار بوون".

هێمای بۆئەوەشکرد "لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕودانی ڕوداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆ دەستی پێکردوە". 

 شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەدایکبووی ساڵی (1997) دانیشتوی قەزای کەلارە، لە رووداوەکەدا هاوسەرەکەی و دوو منداڵی برینداربوون، لە ئێستادا لە بەشی فریاکەوتنی (شەهید هەژار) چارەسەر وەردەگرن.



 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×