عێراق داوا لە کوێت دەكات لە قەرزەکانی خۆش بێت
  2020-05-25       565       

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی بڵاویکردووە، کە بەهۆی گوشارەکانی داڕمانی بازاڕی نەوت و قەیرانی ئابووری بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، عێراق پەنای بۆ دراوسێکانی لە وڵاتانی کەنداو بردووە، هەوڵ دەدات لە رێگەیەوە قەرزەکانی سەر کوێت کەمبکاتەوە، و پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعوودیە بەهێز بکات.

ئاوێنه‌: رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەكردووە، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق کە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتیشە بە وەکالەت، پێشنیازی کردووە، کوێت لە قەرزەکانی خۆش بێت یاخود دوای بخات، کە نزیکەی سێ ملیار دۆلاره‌ وەک قەرەبووی جەنگی کەنداو وەری دەگرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2014ـەوە بەهۆی شەڕی داعش، عێراق دانەوەی قەرزی بە کوێت راگرت بوو، بە جۆرێک لە 3% داهاتی نەوتی عێراق بە کوێت دەدرایەوە، بەڵام ئێستا بەهۆی داڕمانی بازاڕی نەوت دانەوەی قەرزەکە بۆ عێراق بووه‌ته‌ كارێكی سه‌خت و بارێكی قورس.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×