پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى كه‌سێكى راگه‌یاند
  2020-05-25       602       


له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوابەدوای گاداركردنەوەی پۆلیس لە حاڵەتێكی كونكردنی دیواری دوكانێك و دزیكردن لە كۆمەڵگای قوشتەپە، بە فەرمانی  بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا، كە بە كەمتر لە (6 كاتژمێر) توانرا كەسێك بە ناوی (ح.ع.ع) كە عەرەبە، بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر بكرێت.

ئاوێنه‌: پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ ، تۆمەتباری ناوبراو دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە هەڵساوە بە كونكردنی دیواری دوكانەكە و كۆمەڵێك مۆبایل و پارە و كەلوپەلی دیكەی بردووە، بۆیە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند كرا و درایە دادگا، هەروەها سەرجەم كەلوپەلەكانیش ڕادەستی خاوەنەكەی كرانەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×