هەڤاڵ ئەبوبەكر: هیچ بڕیارێك نییە بۆ درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەدوای جەژن
  2020-05-25       440       

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هیچ بڕیارێک نییە کە قەدەغەی هاتوچۆ لە دوای جەژنەوە درێژبکرێتەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، "پاش کۆتایهاتنى ماوەى قەدەغەى هاتوچۆ لە پارێزگاکانى هەرێم لە سێیەم ڕۆژى جەژندا، هیچ بریارێک نییە بۆ درێژکردنەوەى ئەو ماوەیە کە وەزارەتى ناوخۆ بریارى لێداوە."

ئەوەش لەكاتێكدایە بەهۆی بەرزبنەوەی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا، وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند: قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ تا نۆ رۆژی دیكە درێژدەكەنەوە.

رۆژی 18ی ئەم مانگە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە رۆژانى جەژن قەدەغەى هاتوچۆى تەواوەتى لە سەرتاسەری هەرێم پەیڕەودەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×