هەپەگە كوژرانی سێ سەربازی توركیای راگەیاند
  2020-05-25       470       

هەپەگە رایگەیاند: دوێنێ یەكشەممە لە چالاكییەكی گەریلادا لەناوچەی جولەمێرگ-ی باكوری كوردستان سێ سەربازی توركیا كوژراون.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: دوێنێ یەكشەممە سەعات ٠٩:٣٠ لە گەلی "دەشتانێ"ی چەلێی سەربە جولەمێرگ، هێزەکانمان لەدژی سوپای تورکیا چالاکییەكیان ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە چالاکییەکەدا دو سەنگەر و دو چەکی قوڕسی "ئەی٤"ی دوژمن تێکشکێنران و لانیکەم سێ سەربازی دوژمن کوژران و یەکینەکانمان کە چالاکیان ئەنجامدا بە شێوەیەکی سەرکەوتو بێ زیان گەڕانەوە پێگەکانیان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە هەر دوێنێ گەریلا لە ناوچەی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەباشوری كوردستان چالاكییان دژ بە سوپای تورکیا لە گردی لێلیکان ئەنجامداوەو گورزی گەورەیان لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمن داوە، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو بریندارەکان نەزانراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×