لە عێراق 163 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و سێ توشبوش گیانیان لەدەستدا
  2020-05-25       373       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، توشبونی 163 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: سێ توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 73 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 163 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 116 حاڵەت، نەجەف: 2 حاڵەت، بەسرە: 3 حاڵەت، سلێمانی: 10 حاڵەت، هەولێر: 3 حاڵەت، بابل: 1 حاڵەت، كەربەلا: 1 حاڵەت، دیوانیە: 4 حاڵەت، زیقار: 1 حاڵەت، نەینەوا: 22 حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە سەرجەمیان لە بەغدا بون.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 73 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 50 حاڵەت، بەسرە: 17 حاڵەت، كەربەلا: 2 حاڵەت، واست: 2 حاڵەت، بابل: 1 حاڵەت، موسەننا: 1 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە چوار هەزار و 632 كەس و لەوانە 163 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 811 كەسیان چاكبونەتەوەو یەك هەزار و 658 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×